بە 40 ملیۆن دینار گۆڕستانی گەورەی هەولێر نۆژەن کرایەوە
پارێزگای هەولێر بە 40 ملیۆن دینار، گۆڕستانی گەورەی شارەکە نۆژەندەکاتەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کردووە، له ڕوانگهی ئەوەی گۆڕستانی گەورەی شار بهشێكه له مێژووی دێرینی هەولێر، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە چل ملیۆن دینار، پرۆژەی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانی گەورەی هەولێر دەکرێت.
پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەكه وێرای زیادكردنی ڕێژهی سهوزایی و چاندنی نهمامی تایبهت له شوراو چیوەی گۆڕستانهكه، نۆژهنكردنهوهیهكی گشتیی و بۆیە کردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەکە دەکرێت، لەگەڵ دروستکردنی باخچەیەک و پارکێک، سەرباری شوێنی ڕێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییان.