قایمقامییه‌تی سلێمانی: هه‌ر شوێنێك ئاوی ده‌به لەبەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات، سزا دەدرێت

سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕای گەیاند، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تیشكی خۆر عه‌مبار بكات شوێنه‌كه ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2024، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وهزری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بەوەشکرد، قایمقامییه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه‌ش بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ 25 پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.
پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو دهبهپلاستیكهكان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنهكه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شی ده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش تووشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.
ئەوەشی ڕاگەیاند، له‌كاتی هه‌بوون و به‌دیكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، هاووڵاتییان دەتوانن سکاڵا و زانیاری بەقایمقامییەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، بدەن.