ئەمیرێكی داعش دەستگیركرا

K24 – ھەولێر

لە پڕۆسەی گەڕان و لێكۆڵینەوەدا لە ناوچە ئازادكراوەكانی جەزیرەی خالیدیە، ئەمرێكی داعش لەو ناوچەیە دەستگیركرا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق رایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئەنجامدانی پرۆسەیەکی کێوماڵکردن بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکان، غایب حەمەد مەڕعاوی ئەمیری رێکخراوی داعش لە جەزیرەی خالیدیە دەستگیرکرا".

چەند رۆژێک لەمەوبەر هێزە عێڕاقییەکان لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا توانییان شارۆچکەی خالیدیە و ناوچەکانی دەورووبەری کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، دوای رزگاركردنی ھێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین لەو ناوچانە.