3 یاریزانی خولی سعوودیە بانگهێشتی پۆرتوگال كران

كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر گۆڵپارێزی سلۆڤاكیا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر گۆڵپارێزی سلۆڤاكیا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشانی كلیپەر پێپێ بۆ بەشداریكردن لە یۆرۆی 2024 بانگهێشتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال كران.
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لیستی كۆتایی یاریزانەكانی بۆ بەشداریكردن لە یۆرۆی 2024 بڵاوكردەوە، لە نێو لیستەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی 39 ساڵان و ئۆتاڤیۆ دا سیلڤا دەبینرێن كە هەردووكیان لە یانەی نەسری سعوودییە یاریی دەكەن لەگەڵ رۆبن نیڤێز ناوەراستكاری یانەی هیلالی سعوودیە.
كلیپەر پێپێی 41 ساڵ لەگەڵ دوو یاریزانانی بارسێلۆنا جواو كانسێلۆ و جوا فێلیكس ناویان لە لیستی یاریزانە بەشداربووەكانی یۆرۆی 2024ـە.
لە نێو لیستی یاریزانەكانی پۆرتوگال بۆ یۆرۆ زۆرترین یاریزانی پاریس سانجێرمانی تێدایە كە بریتین لە نونو مێندێز، دانیلۆ پێرێرا، ڤیتینها و گۆنكالۆ رامۆس لەگەڵ 2 یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی كە پێكهاتوون لە رۆبن دیاز و بێرناردۆ سیلڤا.
بڕیارە یۆرۆی 2024 لە رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو لە ئەڵمانیا دەستپێبكات، هەڵبژاردەی پۆرتوگال كەوتووەتە كۆمەڵەی شەشەم، هاوشانی توركیا، جۆرجیا و چیك لە قۆناغی كۆمەڵەكان یاریی دەكات.

.
.
Fly Erbil Advertisment