میسر.. پاسێك كه‌وته‌ نێو ڕووباری نیل و 10 لە سەرنشینیەکانی مردن

به‌هۆی ئەوەی پاسێک کەوتە نێو ڕووباری نیله‌وه‌، لانی کەم 10 لە سەرنشینەکانی گیانیان سپارد.

حوسێن عەبدولغەفار گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لەو کارەساتەدا مردن، گه‌یشته‌ 10 كه‌س.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ ڕاشیگه‌یاند، ڕووداوه‌كه‌ له‌  جیزه‌ی ڕۆژئاوای قاهیره‌ ڕوویدا، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسری، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لەو ڕووداوەدا مردوون، ئافره‌تن.