عێراق.. مانگی 11ـی ئەمساڵ پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان دەکرێت

K24 – هەولێر:
26ـی ئه‌م مانگه سه‌رژمێری ئه‌زموونی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانیی تایبه‌تمه‌ند به سه‌رژمێریی له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری سه‌رژمێریی گشتیی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێرییان ته‌واو كردووه و له 26ـی ئه‌م مانگه سه‌رژمێریی ئه‌زموونی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ده‌سته‌ی ئامار و زانیاریی جوگرافی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان كار بۆ دامەزراندنی ناوەندی داتا و سەنتەری پەیوەندییەکان، دابینكردنی ئامێری تابلێت بەپێی تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌كات، تاكو پێش مانگی تەممووز سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن.
ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان بکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانیی تایبه‌تمه‌ند به سه‌رژمێریی له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.