مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی له عێراق: بە درۆن لە بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلمان دا
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە درۆن لە بنكه‌یه‌كی فڕۆكه‌وانیی ئیسرائیلیان داوە.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی ئایاری 2024)، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه، له هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر پێگەکانی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بین.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بە درۆن هێرشمان کردووتە سەر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه لە لایەن ئیسرائیلەوە "داگیرکراوە" .
ڕوونیشی كرده‌وه، له پەلاماردانی "پێگه‌ی دووژمنان" به‌رده‌وام ده‌بین.
پێشتریش مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، لێدانی پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی حه‌یفای له ئیسرائیل بە درۆن، ڕاگەیاند.
هه‌روه‌ها له ماوه‌كانی ڕابردوودا، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌پرسیارێتی چه‌ندین هێرشی بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا گرتە ئه‌ستۆ.