شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی پرسه‌ی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێران ده‌كات
شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێران و ياوهرانى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی ئایاری 2024)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه، تێیدا هاتووه: "بۆ به‌شداريکردن له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوهرانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێك دێت، سه‌ردانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ن".
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.
دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرکۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.