وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاریی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی وەرزی گەرما دەکات
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئامادەکاریی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی وەرزی گەرما دەکات.
ڕۆژی سێشەممە(21ـی ئایاری 2024)، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لێژنەی باڵای وەزاری بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا بە سەرپەرشتیی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی کۆبوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەنیدارەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون تاکوو لە وەرزی هاویندا ئامادەکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا بکەن.