عه‌لی حه‌ممادی جێگری پارێزگاری كه‌ركووك: ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن شۆرتی کارەبا هۆی ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووک بووه
جێگری پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كاروباری هونه‌ری، له‌باره‌ی سووتانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی ئه‌و شاره رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن هۆی ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك شۆرتی كاره‌با بووه.
عه‌لی حه‌ممادی جێگری پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كاروباری هونه‌ری، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رۆژی 15ـی ئه‌م مانگه ئاگرێك له بازاڕی قه‌یسه‌ریی مێژوویی شاری كه‌ركووك كه‌وته‌وه، دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی سووتانی بازاڕه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، ده‌ستبه‌جێ كۆبووینه‌وه و ڕێككاره‌كانمان گرته به‌ر و دواتر ڕاپۆرتمان له‌باره‌ی زیانه‌كان ئاماده كرد.
جێگری پارێزگاری كه‌ركووك هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ڕووداوه‌كه كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، چونكه هاووڵاتییه‌كی زۆری شاری كه‌ركووك بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌م بازاڕه‌یه و كاڵا و كه‌ره‌سته‌یان هێنابوو تاكو پێش جه‌ژن بیفرۆشن.
حه‌ممادی ڕوونیشیكرده‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین.
ڕوونیشیكرده‌وه، دوای ڕووداوه‌كه دوو لێژنه‌ی ئه‌منیی و هونه‌ریمان پێك هێناوه، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بن.
گوتیشی: "به‌ڵگه‌كان بۆ به‌غدا نێردراون، تاكو پشكنینیان بۆ بكرێت، ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه".
ڕۆژی یەکشەممە(19ـی ئایاری 2024)، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکووک کەوتەوە و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ بکرێت.
لەو ئاگرکەوتنەوەکەدا، زیاتر لە 100 دووكان و کۆگا بە تەواوی سووتاون و زیان بە دەیان دووکانی دیکە گەیشت.
ئەو دووکانانەی سووتان، تایبەت بوون بە فرۆشتنی جلوبەرگی منداڵ و ئافرەتان.