جۆبایدن گەیشتە ئەنقەرە

K24 – ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا جۆبایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە ئەنقەرە، بڕیارە لەم سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە و پرسی تێوەگلانی فەتحوڵڵا گولەن لە كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا تاوتوێ بكەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی 15 مانگی رابردوو گرژی تێکەوتبوو، بەهۆی ئەوەی تورکیا فەتحوڵڵا گولەنی رابەری گرووپی گولەنی بە ئەنجامدانی کودەتاکە تۆمەتبارکردووە و دوای رادەستکردنەوەی دەکات و ئەمریکاش تا ئێستا ئامادە نییە ئەو کارە بکات.