پترۆس نه‌باتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان له لایه‌ن دادگه‌ی فیدراڵییه‌وه گوزارشت له مافی پێكهاته‌كان ناكات

K24 – هەولێر:
نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی كریستیان، پترۆس نەباتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان، زۆر خراپتره له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان.
ئەمڕۆ (سێشەممە 21ـی ئایاری 2024) پترۆس نه‌باتی، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی كریستیان تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه‌ی فیدراڵیی عێراق له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان ده‌ریكردووه، گوزارشت له كۆتای پێكهاته‌كان ناكات.
پترۆس نه‌باتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه‌ی فیدراڵی خراپتره له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه كریستیانه گوتیشی، سه‌ره‌تا هه‌وڵ درا كورسیی پێكهاته‌كان هه‌ر نه‌مێنێت، به‌ڵام دواتر به لاوازییه‌وه ئه‌و كورسییانهیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه گوزارشت له مافی پێكهاته‌كان ناكات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، باشتر وایه كریستیانه‌كان دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه‌ی فیدراڵی، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
پترۆس نه‌باتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڕێژه‌ی 25%ـی كریستیانه‌كان له دهۆكن، به‌ڵام به پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی هیچ كورسییه‌كیان بۆ دانه‌نراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی ئایاری 2024) دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد، بەپێی دەقی بڕیارەکە پێنج کورسییەکەی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمان و دهۆک دابەش دەکرێن.
پێشتر دادگەی فیدراڵیی بڕیاردا بوو ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم بکاتەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بە پشتبەستن بەو بڕیارە کورسییەکانی بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کورستان‌دا دابەش کردبوو: هەولێر، 34 کورسی، سلێمانی 38، دهۆک 25 و هەڵەبجەش سێ کورسی.