چەند راهێنەرێکی ناسراو بەربژێرن بۆ راهێنەرایەتی چێڵسی

ماوریسۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی چێڵسی
ماوریسۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی چێڵسی

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند.

پۆچێتینۆ تەنیا یەك وەرز راهێنەرایەتی یانە لەندەنییەکەی کرد و بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە.

کریستیان فاڵك رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کارگێڕی بلوز گرنگی بە هانز فلێك راهێنەری پێشووی ئەڵمانیا دەدەن، بۆئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت.

رۆژنامەنووسەکەی بێڵد دەڵێت: پێش پۆچێتینۆ کارگێڕی چێڵسی ویستوویانە گرێبەست لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکە بکەن و ئێستا جارێکی دیکە بیر لە هەمان کار دەکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی سکای ئەڵمانیا نووسیویەتی: یانەی چێڵسی دەیەوێت تۆماس تۆخێل بکاتەوە راهێنەری یانەکەی، کە پێش دووساڵ لەو ئەرکەدا بوو.

رۆژنامەکە دەڵێت: تۆخێل بیر لە گەڕانەوە بۆ ستامفۆرد بریدج دەکاتەوە و پێی وایە هەندێك کار ماوە لە چێڵسی هێشتا تەواوی نەکردوون.

هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆبێرتۆ دی زێربی یەکێكە لە بەربژێرانی دیکە بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی یانە لەندەنییەکە و پێشتر رایگەیاندبوو، دوای کۆتایی ئەم وەرزە یانەی برایتنی ئینگلیزی بەجێدەهێڵێت.

 

Fly Erbil Advertisment