سوودانی بۆ بەشداری کردن لە پرسە گەیشتە تاران

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جاسم محەممەد عەبودی حەمادی سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جاسم محەممەد عەبودی حەمادی سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق

محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی گەیشتە تاران.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، سوودانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی کە پێکهاتووە لە هەر یەک لە سەرۆکی دادگای فیدراڵی و ژمارەیەک لە وەزیر و پارێزگارەکانی عێراق بە مەبەستی بەشداریی و گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی داوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان گەیشتنە تاران.

19ی ئەم مانگە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی قیز قەڵاسی پارێزگای تەورێز لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمارەوە، هەر یەک لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، محەممەد عەلی هاشم، پێشنوێژ و تارخوێنی نوێژی هەینی تەورێز، مەلەک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تیمی فڕۆکەوانی هەلیکۆپتەرەکە کە ژمارەیان نۆ کەس بوون دوای تێپەڕبوونی 18 کاتژمێر بە سەر ڕووداوەکە سەرجەمیان بە مردوویی دۆزرانەوە.

Fly Erbil Advertisment