موسلیم: توركیا له‌ناو زه‌لكاوی سوریا زۆر شت له‌ده‌ست ده‌دات
وه‌ك داعش شكست ده‌خوات
K24 – هه‌ولێر
هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر جه‌رابلوس ره‌خنه‌ی توندی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات( په‌یه‌ده) به‌دوای خۆیدا هێناوه و به كه‌وتنی توركیا بۆ ناو زه‌لكاوی سوریا وه‌سف ده‌كات.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده پاش هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر جه‌رابلوس له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر به سێ زمانی توركی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نووسیوه توركیا له زه‌لكاوی سوریا زۆر شت له‌ده‌ست ده‌دات و وه‌ك داعش شكست ده‌خوات.
كۆمێنتی ساڵح پاش ئه‌وه‌ی دێت كه توركیا له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانان ده‌ستی به هیرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر جه‌رابلوس كردووه كه به فرۆكه چه‌ندین شوێنی جه‌رابلوس بۆردومان كردووه و تۆپخانه‌كانیشی به‌رده‌وامن له تۆپبارانكردنی شارۆچكه‌كه كه له ژێر كۆنترۆڵی داعش دایه.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی میدیاكانی توركیا به پشت به‌ستن به هه‌واڵێكی ئاژانسی رویته‌رز رایانگه‌یاند هێزێكی كۆماندۆی توركیا چووه ناو سنووری باكووری سوریا.
پێشتر هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا له سنووری توركیا بڵاو بووه‌وه كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر جه‌رابلوس.
هه‌وڵه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره سوورییه‌كانی نزیك له توركیا له به‌رامبه‌ر جه‌رابلوس له كاتێك دایه كه هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر جه‌رابلوس و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوسیان پێكهێناوه.