هاوینه‌هه‌وارێك له سكۆتله‌ندا بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و فشاری ده‌روونی خانمان ده‌كرێته‌وه
.jpeg)
K24 – هەولێر:
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و فشاری ده‌روونی خانمان و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌سته نه‌رێنییه‌كانیان و ڕزگاربوونیان له گرێ ته‌ندروستییه‌كان و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وامییان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و له بار، هاوینه‌هه‌وارێكی تایبه‌ت له‌م باره‌وه دروست كراوه.
هاوینه‌هه‌واری "سروته‌كانی تووڕه‌یی" له سكۆتله‌ندا دروست كراوه و به نوێترین هه‌نگاو و میكانیزمه ته‌ندروستییه‌كانی خانمان داده‌نرێت بۆ ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیان و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تووڕه‌ییه‌كانیان و چێژ وه‌رگرتن له ژیان.
ئەم هاوینەهەواره ئامانجی دابینکردنی پەناگەیەکی ئارام و ته‌ندروسته بۆ خانمان، کە بتوانن لە فشاری ژیانی ڕۆژانە ڕزگاریان بێت و ڕێگەی کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووڕەیی و فشار بدۆزنەوە.
ئه‌م هاوینه‌هه‌واره لە ڕێگەی چالاكییه‌كانییه‌وه هەوڵ دەدات تەندروستی دەروونی و سۆزداری خانمان بەرز بکاتەوە، هەروەها كه‌شیك دابین بکات کە تێیدا هەست بە ڕزگاربوون و ئارامیی بکەن.
هاوینەهەواره‌كه گەشتێکی ڕۆژانە پێشکەش دەکات کە کۆمەڵێک چالاکیی تەندروستی و ڕاهێنان لە خۆ دەگرێت، نرخەکانی لە نێوان دوو هەزار بۆ چوار هەزار دۆلارە و هەروەها ئۆفه‌رێكی یەک ڕۆژە هەیە کە نرخه‌كه‌ی بۆ هەر کەسێک 222 دۆلارە.
میا ماجیک ئافره‌تێكه وه‌ك ڕاهێنه‌ر له هاوینه‌هه‌واره‌كه‌دا ڕێنمایی بەشداربووان دەکات بۆ ئەوەی دابنیشن و هەستەکانیان بەرامبەر ئەو کەسانە بەبیر بهێننەوە کە بە هەر شێوەیەک بێت ئازاریان داون یان تووڕەیان کردوون، ئه‌مه‌ش لە ڕێگەی ڕاهێنانی گەرمکردنەوە (إحماء) و شێوازی هەناسەدانی قووڵ و ڕاهێنانەوە ڕێنمایی دەکرێن، بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت و وزەی نەرێنی له جه‌سته و ده‌روونیاندا به‌تاڵ بكه‌نه‌وه و هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەروونی بکەن.