رووسیا وه‌ڵامی لێدوانێكی بلینكن ده‌داته‌وه
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانێكی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گیان سپاردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكۆماری ئێران و هاوه‌ڵانی، كه رایگه‌یاندبوو، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو کارە ترسناکانەی کە ڕەئیسی وەک سەرۆککۆمار تێوەگلا بوو، دەڵێم "جیهان له دوای ئه‌و باشتر دەبێت"، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت، قورسه بۆ دیپلۆماتكارێكی هاوشێوه‌ی بلینكن له دۆخێكی هه‌ستیاری وا لێدوانی له‌مشێوه بدات.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك، نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كاتێك لێدوانه‌كه‌ی بلینكنم بیست، هه‌ستێكی نامۆم لا دروست بوو".
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.
دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرکۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.