شڤاینشتایگه‌ر په‌یامێكی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه
یانه‌كانی ئه‌روووپا بێهیوا ده‌كات
شڤاینشتایگه‌ر، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ره‌نگه یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان دوایین یانه‌ی ئه‌ورووپای بێت.
باستیان شڤاینشتایگه‌ر له په‌یامێكدا كه له سۆشیاڵ میدیا بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له مانچێسته‌ر یونایتد بڕۆم، زه‌حمه‌ته بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپا یاریی بكه‌م.
شڤاینی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه باڤارییه‌كه‌ی پێشووی ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك یانه‌ی بایرن میونشن پێویستیان به من ئاماده‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه.
شڤاینی له كۆتایی پهیامهكهیهدا سووپاسی هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی ده‌كات كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌م لێدوانه‌ی شڤاینشتایگه‌ر ئاماژه‌یه‌كه بۆ چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌یه‌كی ئه‌مریكایی یان ئاسیا.
شڤاینشتایگه‌ری ته‌مه‌ن 31 ساڵ له هاوینی 2015 له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گوازرایه‌وه، له ئێستایه له لایه‌ن مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌كه په‌راوێزخراوه، له ماوه‌كانی رابردووش وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.