هه‌واڵێكی ناخۆش له‌ باره‌ی كریستیانۆ

هێشتا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و یاریكردن ئاماده‌ نییه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە و ناتوانێت بۆ یاریی گەڕی دووەمی لالیگاش ئامادە بێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زینەدین زیدان نایەوێت سەرکێشی بکات و هەفتەی داهاتوو لە گەڕی دووەمی لالیگا لە بەرامبەر سێلتڤایگۆ یاریی بە رۆناڵدۆ ناکات، چونکە گەرچی چەند هەفتەیەکە کریس دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەو گۆڵکارە پۆرتوگاڵییە بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە نییە.

رۆژنامەی ئاس پێشینی کردووە رۆناڵدۆ رۆژی ١٠ـی سێپتێمبەر بەرامبەر ئۆساسۆنا یەکەم یاریی لە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ئەنجام بدات، کە لەوەتەی لە یاریی کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٦ تووشی پێکان بووە، لە یاریکردن دابڕاوە.