گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق: به‌شێك له ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رژمێریی ته‌واوکراوە

به‌شێك له چاودێران پێیانوایه، سه‌رژمێریی دانیشتووان هێنده خزمه‌ت به چینی سیاسی ده‌كات، نیو هێنده سوودی بۆ هاووڵاتیان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان نابێت، لیژنه‌ی پلاندانانی په‌رله‌مانیش دووپاتیده‌كاته‌وه له‌م سه‌رژمێرییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی حزبایه‌تی، نه‌ته‌وه، تائیفه نه‌كراوه، به‌ڵكو بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی تاكە له‌وڵاتدا.
عێراق دوای زیاتر له 20 ساڵ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێریی گشتی دانیشتووان له 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجاریشه ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و ئه‌پڵیكه‌یشن به‌كارده‌هێنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ده‌ڵێت، "به‌شێك له ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رژمێرییان ته‌واوكردووه و به‌شێكیشی به‌تێپه‌ڕبوونی كات ته‌واو ده‌كرێن، به‌منزیكانه داواكارییه ته‌كنیكی و لۆجستییه‌كان ته‌واو ده‌كرێن و یه‌كه‌م كاروانی تابلێته‌كانیشیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه".
سەرژمێری سەرچاوەی سەرەکی راستییەکانی دانیشتووانە کە پێویستن بۆ پلاندانانی ئابووری، هەروەها پێویستە بۆ سیاسەتەکانی حکوومەت لە بوارەکاندا بەمەبەستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان لە ئێستا و داهاتوودا، به‌رچاوڕوونی زۆری له‌باره‌ی دابەشبوونی دانیشتووان، پێویستی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، ته‌مه‌ن، ده‌رفه‌تی كار، دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی وڵات و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بێت.
محه‌مه‌د به‌لداوی له لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی په‌رله‌مان ڕایگەیاند، له‌م سه‌رژمێرییه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی حزبایه‌تی، نه‌ته‌وه، مه‌زهه‌ب نه‌كراوه، كه واده‌كات له‌زۆر رووه‌وه سوودی هه‌بێت، تاكو حكوومه‌ت زانیاری وردی له‌باره‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووان و پێویستییه‌كانی، ده‌رفه‌ته‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی، زه‌وی كشتوكاڵی و ژێرخانی ئابووریی، ژماره‌ی گه‌نجان، منداڵ، تازه‌پێگه‌یشتووان، ئافره‌تان و پیاوانی له‌به‌رده‌ستدابێت.
به‌بڕوای چاودێران، ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی بڕیاره بكرێت، شتێكی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ناكات، به‌ڵكو زیاتر خزمه‌ت به چینی سیاسی ده‌كات، به‌وه‌ی كام لایه‌ن زۆرترین لایه‌نگری له پارێزگاكان هه‌یه بۆ ئەوەی زۆرترین پشکی له كێكه گه‌وره‌كه‌ی عێراق به‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات، سەرژمێری دانیشتوان نابێتە هۆی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان.
دوایین سه‌رژمێری عێراق له‌ساڵی 1997 کرا و له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.