جۆزیف بایدن: ناكرێت رێگه به سه‌ركه‌وتنی داعش و په‌كه‌كه بدرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: پێویسته سووریا به یه‌كپارچه‌یی بهێڵدرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیاوه رایگه‌یاند، ناكرێت رێگه به سه‌ركه‌وتنی داعش و "په‌كه‌كه" بدرێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رێبه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت به ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له‌وه‌دا نییه، داڵده‌ی كه‌سانێكی دژ به توركیا بده‌ن.
بایدن, له باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كی پێشوه‌خته‌یان له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه نه‌بوونه.
لای خۆیه‌وه بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن و گوتی: "ده‌مانه‌وێت گوله‌ن له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت".
له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی ئێستای سووریا، پێویسته خاكه‌كه‌ی به یه‌كپارچه‌یی بهێڵدرێته‌وه.