هەولێر.. فێستیڤاڵی کولتووری نەتەوە جیاوازەکان بەڕێوەچوو

K24 – هەولێر:

فێستیڤاڵی كولتووری نەتەوە جیاوازەكان لە ھەولێر بەڕێوەچوو كە تێیدا 18 وڵات بەشداریان تێداكردبوو، ئامانج لە فێستیڤاڵەکە لێكنزیككردنەوەی كولتوورە جیاوازەكانە و ناساندنیانە بە ئامادەبووانی فێستیڤاڵ كە ھەر نەتەوە و گرووپێك بە چالاكی جیاواز بەشداریان لە فێستیڤاڵەكەدا كردبوو.

ئۆجێ پاشاڕێڵڵا، بەشداربوو فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کوردستانم زۆر خۆشدەوێت و کوردستان زۆر جوانە، خەڵکەکەی سەرنجڕاکێشن و هاوڕێیەکی خۆشەویستم منی لە نێجیریاوە بانگهێشتی ئێرە کردووە، ئەگەر لە کوردستان بمێنمەوە هاوسەرەکم بۆ دەدۆزنەوە؟".

فێستیڤاڵی نەتەوەکان بە بەشداری زیاتر لە 18 وڵات لە ھەولێر، بە ئامانجی لێكنزیككردنەوەی کولتووری نەتەوە جیاوازەکان بۆیەکەمجار بەڕێوەچوو.