داعش جرابلووسى به‌ره‌و ئه‌لباب به‌جێهێشت
به بێ به‌رگرييه‌كى ئه‌وتۆ له شارى جه‌رابلووس، چه‌كدارانى داعش شاره‌كه‌يان به‌ره‌و باكوورى حه‌له‌ب و شارى ئه‌لباب به‌جێهێشت و ميليشياى سوپاى ئازادى سووريا له توركياوه چوونه ناو جه‌رابلووس.
K24 – هه‌ولێر:
به بێ به‌رگرييه‌كى ئه‌وتۆ له شارى جه‌رابلووس، چه‌كدارانى داعش شاره‌كه‌يان به‌ره‌و باكوورى حه‌له‌ب و شارى ئه‌لباب به‌جێهێشت و ميليشياى سوپاى ئازادى سووريا له توركياوه چوونه ناو جه‌رابلووس.
كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بييه بڵاويكرده‌وه، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه به يارمه‌تى سوپاى توركيا چه‌كداره‌كانى ميليشياى سوپاى سوورياى ئازاد كه‌وتبوونه جووڵه.
كه‌ناڵه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، به ده‌يان چه‌كدارى داعش له ناوچه‌كانى هاوسنوورى توركياوه روويان له باكوورى حه‌له‌ب و شارى ئه‌لباب كردووه.
دواى رزگاركردنى شارى منبج له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى شاره‌كه‌وه، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى بۆ ئه‌لباب پێكهێنرا و بڕيار درا له برى جه‌رابلووس هێزه كوردييه‌كان و هاوپه‌يمانه‌كانيان روو له ئه‌لباب بكه‌ن.
له ئێستاشدا گريمانهى ئه‌وه ده‌كرێت به پاشه‌كشێى داعش له جه‌رابلووس، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه له شارى ئه‌لباب خۆيان رێكبخه‌نه‌وه و ئاماده‌كارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى ئه‌لباب بكه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌كدرانى سه‌ر به ميليشياى سوپاى ئازاد به پشتيوانى هێزى ئاسمانى و تۆپخانه‌ى توركيا به‌ره‌و جه‌رابلووس پێشڕهوييان كردووه و 10 تانكى توركياش له سنوور په‌ڕيونه‌ته‌وه.