بارزانی كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی توركیا هێنا و به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت
K24 - ئه‌نقه‌ره:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی توركیا هێنا و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه، به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت.
بارزانی له میانی گه‌شته‌كه‌یدا، بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار، بن عه‌لی یه‌ڵدریم سه‌رۆك وه‌زیران و ئیسماعیل قه‌هره‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، رایگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ن و پێویسته له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت.
دوای ته‌واوبوونی گه‌شته‌كه‌ی، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیاوه، به‌ره‌و وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.