به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیتاڵیا 73 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
"شارۆچه‌ی ئه‌ماتریس به‌ته‌واوی وێران بووه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی ئیتاڵیا، 73 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌و زیانه مادیانه‌ی كه به‌ر خانوو و باڵه‌خانه‌كانی شارۆچكه‌ی ئه‌ماتریس كه‌وتووه.
سێرجیۆ پیرۆزی، شاره‌داری شارۆچكه‌ی ئه‌ماتریس، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئیتاڵیا گوتی: "ئاوه‌دانییه‌ك به‌ناوی ئه‌ماتریس نه‌ماوه و زۆربه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌كانی داڕووخاون".
ئه‌و شارۆچكانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانییان به‌ركه‌وتووه، بریتین له ئه‌ماتریس و ئهكیومۆلی كه به دووری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای رۆمای پایته‌خت و شارۆچكه‌ی پێسكارا دێل ترۆنتۆ.
تیمه‌كانی فریاگوزاری ئیتاڵیا رایانگه‌یاندووه، تا ئێستا 73 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه، وێڕای برینداربوونی سه‌دانی دیكه، ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی هاووڵاتییان بێسه‌روشوێنن.
تیمه فریاگوزارییه‌كان رایانگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌و سێ شارۆچكه‌یه‌یان رزگاركردووه، كه له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه داڕووخاوه‌كان گیریان خواردبوو.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به گوڕی 6.4 به پله‌ی رێخته‌ر بووه و كاتژمێر 3:36ی خووله‌كی ئه‌مڕۆ به‌یانی، ئه‌و سێ شارۆچكه‌یه‌ی هه‌ژاندووه.