ئەندامێکی داعش لە هەولێر دەستگیرکرا
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە هەولێر ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-05-2024، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستگیرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە هەولێر، بە هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەردەوامی هەماهەنگی باڵای هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەکان لە ناوەند و هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ئەرێنی هەبوو. توانرا زانیاریی ورد لەسەر بوونی ئەندامێکی تیرۆریستی (داعش) لە پارێزگای هەولێر وەربگیرێت و، لە ڕێگەی هەماهەنگیی ئەمنییەوە، مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی هەولێر، توانییان ئەم تیرۆریستە داواکراوە دەستگیربکەن".
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تیرۆرستەکە" بە گوێرەی بڕگەکانی ماددەی (4) یاسای تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکرابوو و دەستگیرکراوە؛ "ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتە بەر و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە".
پاش راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر داعشدا له ساڵی 2017، به‌رده‌وام داعش له ناوچه جیاجیاكانی وڵات هێرش دەکاتە سەر هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا. له چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا؛ بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون.
هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش ده‌یسه‌لمێنێت، هێشتا توانای سه‌ربازیی عێراق له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی وڵات لاوازه و پێناچێت داعش‌یش به‌و جۆره‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، لاوازبووبن یاخود كۆتاییان هاتبێت.
محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ڕایگه‌یاندبوو، "چیتر داعش نابێته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراق"، بەڵام ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سەرۆکی ئەمەریکاوە ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق پێیوایه داعش كۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو ناكۆكه. ڕوونیشی کردووەتەوە، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی په‌یامێكی بنه‌ڕه‌تی دایه واشنتن كه‌وا چیتر داعش نابێته‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق وه‌ك چۆن له ڕابردوودا به‌شێكی عێراقی داگیر کردبوو، به‌جۆرێك ئێستا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانیان له چیا و ئه‌شكه‌وت و بیابانه‌كاندان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌دوایانه‌وه‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وای كردووه به‌غدا بیر له هه‌ڵسه‌نگاندنی خشته‌ی كاتیی بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه.
ڕۆژنامە ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیداره‌ی بایدن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نییه كه باس له نه‌مانی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و داعش له عێراق ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش دووپاتی كردووه‌ته‌وه، داعش له ئه‌نجامی كاری پێكه‌وه‌یی هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شكستی پێ هێنراوه، به‌ڵام ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.