فەرماندەی سوپاى پاسداران: كەسانی ناھۆشیار فریوی وشەی ریفۆرمیان خوارد
محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی ئەندامانی سووپا لە ھەمەدان گوتی: بە درێژایی مێژوو شۆڕشی ئيسلامی لە ناوخۆدا گورزی بهركەوتووە.
K24 – ههولێر:
محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی ئەندامانی سووپا لە ھەمەدان گوتی: بە درێژایی مێژوو شۆڕشی ئيسلامی لە ناوخۆدا گورزی بهركەوتووە.
ئێستاش كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووهتە ئەو قۆناغە. جەعفەری وشەی ریفۆرم یا چاكسازی بە دروشم ناودەبات و دەڵێت كەسانێكی نا ھۆشیار فریوی ئەو وشەیەیان خوارد.
ھاوكات ئاماژەشی دا ھەوڵەكانی رابەرى كۆمارى ئيسلامی بۆ ئەوە بوو كە رێگری لەو بیرۆكانە بكات كە لە ساڵی 2000 لە ناوخۆ روویدا.
مەبەستی جەعفەری دروستبوونی بەرەی ریفۆرمخوازەكانه لە ساڵی2000 بە سەرۆكایەتی محەممەد خاتەمی سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێرانە.
سوپای پاسداران و باڵی رابەری نزیك لە خامهنەئی بەردەوام ریفۆرمخوازان بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ بێگانەكان و پێشێلكردنی بنەماكانی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەكەن.