کونسوڵی هۆڵەندا: وه‌به‌رهێنانمان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كردووه‌

یاکۆ بێرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان
یاکۆ بێرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانێکی زۆریان لە بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستاندا کردووە.

یاکۆ بێرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە لە هەرێمی کوردستان، ئێمە بەشێوەیەکی ئاسایی وەبەرهێنانی زۆر لەگەڵ کارسازە گەنجەکان لە بواری کشتوکاڵ و ئەو بازرگانییانەی تازە دەستپێدەکەن دەکەین.

ئاماژەی بەوەدا، هەوڵدەدەین پێشوەچوونەکانی سێکتەری تایبەت بەردەوام بێت و هەماهەنگی بکەین لەو بوارانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکات.

کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ، دەڵێت: هەمیشە ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکاندا هەن، بەهۆی شێوازی مامەڵەکردنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا مێژوو سەلماندوویەتی هەمیشە دەکرێت بگەنە سازان، هەروەها لە هەندێک بابەتدا سەخت دەبێت و زۆر بواری دیکەش هەن، کە دەکرێت هەماهەنگییەکان زۆر ئاسانتر بن.

Fly Erbil Advertisment