هەولێر لەگەڵ سەمیر بابۆ رێگەی سەرکەوتنی دۆزییەوە

شێرکۆ کەریم دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەرامبەر ئەمانەی بەغدا
شێرکۆ کەریم دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەرامبەر ئەمانەی بەغدا

یانەی هەولێر بۆ یەکەمجار بە راهێنەرایەتی سەمیر بابۆ سەرکەوتنی تۆمارکرد و بە سێ خاڵ و سێ گۆڵ لە بەغدا گەڕایەوە.

لە گەڕی 31ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغدا بووەوە و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێبردەوە.

شێرکۆ کەریم دوای تۆمارکردنی گۆڵێك و پیشاندانی ئاستێکی بەرز بە باشترین یاریزانی یاریی هەولێر و ئەمانەی بەغدا دیاریکرا.

سەمیر بابۆ دووەم یارییە سەرپەرشتی یانەی هەولێر دەکات و هەردوو یارییەکەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە، لە یەکەم یاریی بەرامبەر زاخۆ تووشی شکست بوو، لە یاریی بەرامبەر ئەمانەی بەغداش سەرکەوتنی تۆمارکرد.

بابۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی: ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، دەستخۆشی لە یاریزانەکان دەکەم و ئاستێکی نموونەییان پێشکەشکرد.

یانەی هەولێر ئەم وەرزە بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە 29 یاریی، ریزبەندی 14ی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە و دوو یاریی دواخراوی ماوە.

سەمیر بابۆ، راهێنەری یانەی هەولێر
سەمیر بابۆ، راهێنەری یانەی هەولێر