ئەو کەسەی سندوقی پارەی خێرخوازیی دزیبوو دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردوەتەوە، ئەو کەسەی سندوقی پارەی خێرخوازیی لە یەکێ لە چێشتخانەکان دزی، دەستگیر کرا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردوەتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر تۆمەتبارێک سندوقێکی پارە کە بە مەبەستی خێرخوازیی دانرابوو، دزیویەتی، دوای ئەم ڕووداوه به زووترين كات تیمەکانی ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی ورد، توانییان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ھ. ن. ک) دیاری بکەن و دەستبەجێ دەستگیری بکەن.
بەپێی زانیاریی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتباری ناوبراو لە ئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.