میدیاكانی رووسیا: چه‌كدارێك له بانكێكی مۆسكۆ 4 هاووڵاتی به بارمته ده‌گرێت
هه‌ڕه‌شه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی رووسیا بڵاوییانكرده‌وه، چه‌كدارێك له "سیتی بانك" ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رووسی به بارمته گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ش له پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، ئێستا پۆلیسی مۆسكۆ شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی خۆی راده‌ستی پۆلیس بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی مۆسكۆ ئاشكرایكرد، ئه‌و چه‌كداره چوار هاووڵاتی رووسی له بانكێكی ناوه‌ڕاستی مۆسكۆ به‌ناوی "سیتی بانك" به بارمته گرتووه.
تا ئێستاش پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و چه‌كداره بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هۆكاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر بانكه‌كه و به بارمته‌گرتنی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ش نه‌زانراوه.
