تایبه‌ت: یانه‌ی دهۆك ده‌ستبه‌رداری یه‌كه‌م یاریزانی بوو
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه بچێته ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر
تایبه‌ت.. یانه‌ی دهۆك به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری یه‌كه‌م یاریزانی بوو بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی نوێی خولی عێراق یاری بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بكات.
دوای ئه‌وه‌ی (كامیران خالید) یاریزانی یانه‌ی دهۆك، داوای ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌كه‌ی كرد، ئه‌مڕۆ یانه‌كه به‌فه‌رمی به داواكه‌ی یاریزانه‌كه رازی بوو، له ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه ئازاده له په‌یوه‌ندیكردن به‌هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه، به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا بۆ خولی عێراقی یاریی بكات، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه دوای جێهێشتنی دهۆك ، رووبكاته ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت دوای ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه، یانه‌ی دهۆك ئه‌مجاره ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له ئوسامه محه‌ممه‌د و هاڕون ئه‌حمه‌د ببێت، كه ئه‌و دوو یاریزانه‌ش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن رووبكه‌نه ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر.