عەلی سیستانی دەردەکەوێتەوە
دوای ماوەیەکی زۆر، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا دەردەکەوێتەوە و پێشوازیی لە بەرپرسی عەتەبەی حوسێنییەکان دەکات.
لەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە بارەگای تایبەتیی خۆیدا لە شاری نەجەف، پێشوازیی لە شێخ عەبدولمەهدی کەربەلائی بەرپرسی شەرعی عەتەبەی حوسێنییەکان کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە بە بۆنەی ئەو پرۆژانەی عەتەبەی حسێنی لە بەسرە کردوونی.
هەر لەو دیدارەدا سیستانی ستایشی ڕۆڵە دیارەکانی عەبدولمەهدی کەربەلائی و عەتەبەی حسێنی لە بوارە جیاوازەکاندا بەرز نرخاندووە بە تایبەتی لە چاودێریی تەندروستیی هاووڵاتییان و پیرۆزبایی لێکردووە بۆ ئەو پڕۆژە جۆراوجۆرانەی لە پارێزگای بەسرە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کردوویەوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستووە.