ئیخلاس دلێمی: له‌ دوو رۆژی داهاتوو مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كرێت

ئیخلاس دلێمی
ئیخلاس دلێمی

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ کوردستان24ـی راگه‌یاند، لەسەر دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی قسەمان کردووە و پەیوەندیمان بەدیوانی چاودێری داراییەوە کردووە و هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە وردبینیکردنەوە هەیە.

گوتیشی: لەماوەی دوو رۆژدا وردبینیکردن کۆتایی دێت و مووچەی هێزە ئەمنییەکان رەوانەدەکرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌، بەردەوام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارە بکرێن.

گوتیشی، "هەموو هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بدرێت."