سەروەر هاواری: پەیمانگای کوردستان پرۆژەکان دەوڵەمەند دەکات

K24 – هەولێر:
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: ئەو پرۆژانەی پێشکەش بە پەیمانگای کوردستان دەکرێن لە پڕۆژەیەکی بچووکەوە تا گەورە بۆ کوردستان گرنگن و پەیمانگاکە پڕۆژەکان دەوڵەمەند دەکات.
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، پەیمانگای کوردستان بۆ داهێنان کە بیرۆکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و لە کابینەی نۆیەم دامەزراوە، دەرفەتی کار و داهێنان بۆ کەسانی خاوەن بیرۆکە دەستەبەر دەکات.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، ئەو پڕۆژانەی پێشکەش بە پەیمانگای کوردستان دەکرێن لە پڕۆژەیەکی بچووکەوە تا گەورە بۆ کوردستان گرنگن و پەیمانگاکە پڕۆژەکان دەوڵەمەند دەکات.