گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێم: زانیارییەكانی مەحموود سەنگاوی ھەڵەیە
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی مەحموود سەنگاوی دەداتەوە
K24 – ھەولێر
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: "هه‌ندێ زانیاریى هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به به‌ڕێزیان دراوه، ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، به‌رده‌وام به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ یارى به سۆز و هه‌ستى خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوى بنێنه‌وه".
لە چەند رۆژی رابردوودا لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكان مەحموود سەنگاوی باسی لەوەكردبوو كە 28 ملیار دۆلار لە ھەرێمی كوردستان چووەتە دەرەوە، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وێڕای رەتكردنەوەی زانیارییەكانی سەنگاوی دەڵێ: "ده‌توانێت داواى هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له حكوومه‌ت بكات و حكوومه‌تیش به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌ى شه‌فافى بداتێ".
دەقی وەڵامی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ مەحموود سەنگاوی
ده‌رباره‌ى لێدوانه‌كانى دوێنێ سێشه‌ممه 23.8.2016ى به‌ڕێز مه‌حموود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى حیزبه‌كه‌یدا، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، وێڕاى ده‌ربڕینى ڕێز و پێ‌زانین بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیى به‌ڕێز مه‌حموود سه‌نگاوى، نیگه‌رانیى خۆى نیشان دا و ڕایگه‌یاند: دڵنیاین له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه كه هه‌میشه ده‌یانه‌وێ پشێوى بنێنه‌وه، زانیاریى هه‌ڵه به به‌ڕێزیان دراوه و له‌مباره‌یه‌وه گوتى:
1- لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌نگاوى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێ زانیاریى هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به به‌ڕێزیان دراوه. ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، به‌رده‌وام به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ یارى به سۆز و هه‌ستى خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوى بنێنه‌وه.
2- به‌ڕێزیان له پێگه و پله‌یه‌كى به‌رپرسیارى و له ئه‌ركێكى پیرۆزى پێشمه‌رگایه‌تیدایه، هه‌میشه ده‌توانێت داواى هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له حكوومه‌ت بكات و حكوومه‌تیش به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌ى شه‌فافى بداتێ.
3- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له كه‌ناڵه كارگێڕى و یاساییه‌كانه‌وه داهات و خه‌رجییه‌كانى خۆى بۆ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و زانیاریه‌ى به به‌ڕێزیان دراوه گوایه 28 ملیار دۆلار له هه‌رێمى كوردستان براوه‌ته ده‌ره‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان 12 هه‌زار كه‌سى بۆ لایه‌نێك دانه‌مه‌زراندووه. له سه‌ره‌تاى 2015ه‌وه نزیكه‌ى 8000 فه‌رمانبه‌ر به‌پێى پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراون و زیاتر له چوار هه‌زار مامۆستاش بۆ ناوچه‌كانى گه‌رمیان، سلێمانى، هه‌ولێر و دهۆك گرێبه‌ستیان بۆ كراوه. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش بیه‌وێت، به ئاسانى ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى ده‌ستده‌كه‌وێت.
5- دابه‌شكردنى چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ركانى پێشمه‌گه‌وه به‌پێى پێداویستیى به‌ره‌كانى شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێت و وڵاتانى دۆستیش كه هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن ئاگادارى پرۆسه‌كه‌ن و هیچ جیاكارییه‌ك له دابه‌شكردنى چه‌ك و هاوكارییه‌كاندا ناكرێت.
6- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى خه‌مخۆریى خۆى بۆ دابینكردنى ژیان و بژێوى پێشمه‌رگه و هه‌موو چین و توێژه‌كانى دیكه ده‌كاته‌وه و دڵنیایه ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ش به سه‌ركه‌وتوویى تێده‌په‌ڕێنێت كه له ئه‌نجامى بڕینى بودجه و شه‌ڕى داعش و چه‌ندین هۆكارى دیكه‌وه، ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه.