پۆلیسی هەولێر بکوژێک دەستگیر دەکات

دەستگیرکردنی بکوژێک
دەستگیرکردنی بکوژێک

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز عەرەبی خەڵکی سووریایان بەتۆمەتی کوشتن دەستگیر کرد.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، کەسێک لە دەورووبەری هەولێر دەکوژرێت و دوای ڕووداوەکە و لەماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبار لەسەر ماددەی هۆشبەر کێشەی لەگەڵ ئامۆزاکەی خۆی هەبووە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی ڕوودانی هەر کێشەیەک، پەیوەندیی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی فریاگوزاریی ئەمنییەوە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبار لەسەر ماددەی هۆشبەر بە چەقۆ هێرشی کردوەتە سەر ئامۆزاکەی خۆی و کوشتوویەتی، دوای ماوەیەکی کورت لە  هێرشەکە، تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دەستگیر کرا.

تۆمەتبارەکە بۆ کوردستان24 گوتی، ئەو کەسە بە مەستیی هاتە ماڵمان و هێرشی کردە سەرمان و یەکەم جار هێرشی کردە سەر من، منیش بەرگرییم لەخۆم کرد، ئەو چەقۆی لێم هەڵکێشا و بە تەپڵەک هێرشی کردە سەرم، منیش بەرگریم لەخۆم کرد و کوشتم.