سبەی سه‌رژمێریی تاقیكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سبەی هەیینی سه‌رژمێریی تاقیكاری له گشت پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەست پێ دەکات و 14 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ده‌سته‌ی ئامار و زانياری جوگرافی له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبەی هەیینی، 31-05-2024، سه‌رژمێریی تاقیكاری له گشت پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەست پێ دەکات و به‌م هه‌نگاوه نیوه‌ی رێگاكه به‌ره‌و سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووان ده‌بڕن كه بڕیاره له تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی عه‌ریان ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری له وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاشكرایكردووه، سەرژمێری تاقیكاری کە سبەیداهاتوو دەست پێ دەکات، کۆمەڵێک هەنگاو لەخۆدەگرێت، له‌وانه له‌هه‌ر بلۆكێك 100 بۆ 120 خێزان وه‌ك نموونه وه‌رده‌گیرێت و له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه تۆماركردنی داتاكان و ژماره‌دانان و ژماردنی شه‌قام و بیناكان ئه‌نجام ده‌درێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سه‌رژمێرییه‌كه 14 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه تۆمارده‌كرێن كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی ئه‌و بلۆكانه‌ی دیاریكراون، هه‌روه‌ها له گشت پارێزگا و شوێن و گونده‌كانیش نموونه‌ی خێزانه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
26 ساڵه سه‌رژمێریی گشتی دانیشتوان له عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه، دوایین سه‌رژمێری گشتی له‌ساڵی 1997 له كۆی 15 پارێزگای عێراق به‌ڕێوه‌چووه.
داتا فه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له عێراق هەشت جار سه‌رژمێریی گشتی دانیشتووان کراوە:
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1927: لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1927 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتووان 2 ملیۆن و 968 هەزار و 54 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1934: لە ئەیلوولی 1934 دەستیپێکرد و دانیشتووانی عێراق 3 ملیۆن و 213 هەزار و 174 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1947: له ئۆكتۆبه‌ری 1947 کراوە و ژماره‌ی دانیشتووان 4 ملیۆن و 816 هه‌زار و 185 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1957: له ئۆكتۆبه‌ری 1957 ده‌ستی پێكرد و ژماره‌ی دانیشتوان 6 ملیۆن و 536 هه‌زار و 109 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتیی ساڵی 1965: لە 14ی ئۆكتۆبه‌ری 1965 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 8 ملیۆن و 261 هەزار و 527 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1977: له ئۆكتۆبه‌ری 1977 به‌ڕێوه‌چوو ژمارەی دانیشتوان 12 ملیۆن و 497 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987: له ئۆكتۆبه‌ری 1987 به‌ڕێوه‌چوو، كۆی گشتی دانیشتوان 16 ملیۆن و 335 هه‌زار و 199 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1997: له ئۆكتۆبه‌ری 1997 له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو (به‌بێ هه‌رێمی كوردستان) و كۆی دانیشتوانی ئه‌وكاتی عێراق 19 ملیۆن و 184 هه‌زار و 543 كه‌س بووه.