منداڵێكی 10 ساڵی پاش 17 كاتژمێر مانه‌وه له ژێر دیواره رووخاوه‌كاندا به زیندوویی دهردههنێرێت
شاره‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕیوه‌ته‌وه و 247 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
پاش بوومه‌له‌رزه‌ی ئیتاڵیا كه 247 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شاره‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕییه‌وه، كچه منداڵێكی 10 ساڵه پاش 17 كاتژمێر مانه‌وه له‌ژیر دار‌و به‌رده بیناكانی رووخا‌و ده‌رده‌هێنرێت.
منداڵه‌كه ته‌مه‌نی 10 ساڵی كه پاش زه‌مین له‌رزه‌ی شاری پێسارا دێل ترۆنتۆی ئیتاڵیا بۆ ماوه‌ی 17 كاتژمێر له ژێر دیواره رووخاوه‌كان ده‌مێنێته‌وه و به زیندوویی ده‌رده‌هێنرێت و له مردنێكی حه‌تمی رزگار ده‌كرێت.
بوومه‌له‌رزه‌ی پێسارا دێل ترۆنتۆی ئیتاڵیا به گه‌وره‌یی 6.2 پله‌ی ریخته‌ر بووه هۆی كوژرانی 247 كه‌س كه رۆژی چوارشه‌ممه شاره‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕیوه‌ته‌وه.



