كوردستان ڕێكاره نێوخۆییه گونجاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان ئاماده ده‌كات
هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێكاره نێوخۆییه گونجاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان ئاماده ده‌كات.
ڕۆژی پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی ده‌ستپێكی كاره‌كانی تیمی تایبه‌ت بهئامادهكردنی ڕێكاره نێوخۆییه گونجاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، تیمی ئاماده‌كاریی پلان و نه‌خشه‌ڕێگا بۆ ئه‌م ڕێكاره، ده‌سته‌ی ژینگه‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقی فیدڕاڵ و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌بن.
دەستەی ژینگەی هەرێمی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته گازییه گهرمكارهكاندا، كار له‌سه‌ر کەرتەكانی نه‌وت و گاز و كاره‌با، گواستنه‌وه‌و پیشه‌سازیی و كشتوكاڵ، پاشماوه‌كان و نیشته‌جێكردن ده‌كرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی به‌شداریی شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ته‌ندروستیی جیهانی له جنێڤ بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تەوەرە سەرەکیەکانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی تەندروستی جیهانی کراوە کە بریتی بوون لە لێکەوتەکانی تەندروستیی لە گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەیی، هەروەها شێوازی ژیان و چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی، گونجاندنی سیستەمەکانی تەندروستیی و زوودەستنیشانکردن، پێشینەیی بۆ چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی و دروستکردنی پرد و پەیوەندیی پتەوی نێوان کۆمەڵگاکان، هەروەها فەراهەمکردنی باشترین ژیانی تەندروست بۆ هاووڵاتیان لە هەمووشوێنێکی جیهاندا.
دووشەممەی ڕابردوو، شاندی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە 77ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی تەندروستی جیهانی کرد، کە بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO ڕێک خرابوو.