ھاووڵاتیەكی فارس لە شاخێكی كوردستان كەوتەخوارەوە

K24 – رواندز

شەوی رابردوو ھاووڵاتیەكی بەرەگەز فارس لە شاخی كارۆخ لە سنووری قەزای رواندز كەوتەخوارەوە و گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ ھاووڵاتیەكی بە رەگەز فارس كە خێزانەكەیان نیشتەجێی قەزای رواندزە، چووەتە چیای كارۆخ دوای ئەوەی شەوی بەسەردا ھاتووە لە شاخ كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە".

سەرچاوەكە ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: "ئەو كەسەی لە شاخ كەوتووە گەنجە و تەمەنی 20 ساڵە، پیشەی كاسب بووە بە مەبەستی كاركردن چووەتە گوندی سەرانی سەر بە قەزای رواندز لەوێشەوە چووەتە چیای كارۆخ، پێدەچێت بەھۆی نەشارەزای لە شاخ كەوتبێ چونكە شەوی بەسارداھاتووە".