مه‌سرور بارزانی: له‌سه‌ردانمدا بۆ به‌غدا دووپاتم له‌ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ردانمدا بۆ به‌غدا، دووپاتم له‌ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "لە سەردانمدا بۆ بەغدا دووپاتم کردەوە کە ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان بە پێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان".

دوێنێ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان سەردانی بەغدا کرد و لە یەکەم وێستگەی دیدارەکاندا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى سه‌رۆكوه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵە لە سەر بنەمای دەستوور.