ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
به‌له‌مه‌كانی سوپای پاسداران نزیكی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری ئێران حوسێن دێهقان له وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانی ئێرانی به كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ر گه‌مییه‌كی ئه‌مریكی بهێنه ناو سنووری ئاویی ئێران هۆشداری پێ ده‌درێت و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه.
به‌ر‌پرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌له‌مه خێراكانی سوپای پاسدارانی ئێران به شێوه‌یه‌كی ناپرۆفیشناڵ و نائه‌من نزیكی كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیمان له ده‌ربه‌ندی هورموز له كه‌نداو ببوونه‌وه، كه كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته پێوێستی به بڕیاردانێكی خێرا هه‌یه.
دێهقان سه‌باره‌ت به هۆكاری نزیكبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانی ئیرانی به كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "دابینكردنی ئاشایشمان له ئێران و كه‌نداوی فارس له ئه‌ستۆی یه‌كه ده‌ریاییه‌كانمانه، هه‌ربۆیه ئه‌ركدارن چاودێری به‌سه‌ر هاتوچوو و كرده‌وه‌كانی گه‌مییه‌كانی بیانی له ناوچه بكه‌ن. به‌له‌كانمان به به‌رده‌وامی و ئاسایی له‌ناو سنووره ئاوییه‌كانمان ده‌سوڕینه‌وه. ئه‌گه‌ر گه‌شتی ئه‌مریكا بهێته ناو سنووری ئاویی ئێران، به دڵنیاییه‌وه هۆشداری پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سنووری ئاویمان پێشڵ بكه‌ن، به‌ره‌نگارییان ده‌بینه‌وه."
به‌پرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه‌شتی جه‌نگی یۆ ئێس ئێس نیتز ئاراسته‌ی خۆی گۆڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌ودای خۆی له‌گه‌ڵ به‌له‌مه‌كانی ئێران بپارێزێت. گوتیشی نه‌رازیبوون له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌توانێ له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی رابگه‌ینرێ، به‌ڵام ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیران نییه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه 12مين جاره كه به‌له‌مه‌كانی ئێرانی نزیكی گه‌مییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بوونه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه، ته‌نیا به پێكردنی روناكی ئاگادار كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌ی ئێران به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات كه پێی وایه ئه‌و حاڵه‌ته ئازاردانه ده‌بیته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رگری له‌لایه‌ن گه‌مییه‌كانی ئه‌مریكاوه.
له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ دوو به‌له‌می گه‌شتی ئه‌مریكا چوونه ناو سنووری ئاوی ئێران، كه 10 سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 كاتژمێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئیرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.