کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (4-5) بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینی (31ـی ئایاری 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (4-5) بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35

سلێمانى: 35

دهۆک: 33

زاخۆ : 34

هەڵەبجە: 37

کەرکوک: 37

سۆران: 33

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 39