ئێران: رێگه‌مان نه‌دا ئه‌مریكا نه‌خشه‌ی ناوچه بگۆڕێت
فه‌شه‌ڵمان به هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا هێنا
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌یهێشت ئه‌مریكا نه‌خشه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت.
لاریجانی له وته‌یه‌كدا له دوانزده‌یه‌مین كۆنگره‌ی "كومه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ئه‌ندازیاران" رایگه‌یاند: "ئێران له بازاڕی ئاڵۆزی ناوچه قۆڕساییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌مڕۆ ره‌وتێك له ناوچه به‌دوای گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌یه، وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاشكرا ئه‌و بابه‌ته‌یان ئاشكرا كردووه، به‌ڵام ئه‌و فاكته‌ره‌ی كه بووه به‌ربه‌ستی به‌رده‌میان و نه‌یانتوانی له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌توو بن، كۆماری ئیسلامی ئیران بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه له به‌رامبه‌ر ئه‌وان بوه‌ستن".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیران به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری شكستی گۆڕینی نه‌حشه‌ی ناوچه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاشكرا بكات، ئه‌مریكا به هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێ له وڵاتانی گرنگ و گه‌وره‌ی ناوچه‌یه، كه به ئاماژه پێدانی ناراسته‌وخۆ به حكومه‌تی روحانی رایگه‌یاند ناكرێت به گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆك وڵات به‌ڕێوه ببرێت، كاروباری سیاسی له بنه‌ماوه پێویستی به كرده‌وه هه‌یه و پێویسته له توانا جیاوازه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و ناوچه كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بواره ده‌ڵێت له‌وانه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات سوود له كه‌مایه‌تییه‌كانی ئایینیش وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وان له كاركردندا شاره‌زا بن.
گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئیران له روانینی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، لایه‌نێكی ئایینیشی هه‌یه، كه سه‌ره‌ڕای به‌ناو بردنی به "كه‌مایه‌تی قه‌ومی" هه‌ندێجاریش به "كه‌مایه‌تی ئایینی" ناو ده‌برێت.