کتێبی شیعری "خۆری ژیانم" بڵاو دەبێتەوە

سەنتەری ڕۆشنبیریی خەون لە درێژەی چالاکییەکانیدا بە چاودێریی پارێزگاری هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێت بە د. ئاریانا ئیبراهیم
شەممە، 1ـی حوزەیرانی 2024، ئەسکەندەر زرار، شاعیر و نووسەر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەنتەری ڕۆشنبیریی خەون لە درێژەی چالاکییەکانیدا بە چاودێریی پارێزگاری هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێت بە د. ئاریانا ئیبراهیم لە پای بەخشین و ماندووبوونەکانی و بڵاوکردنەوەی کتێبی "خۆری ژیانم".
دەڵێت: "کتێبەکە نامیلکەیێکی شیعرییە و کۆمەڵێک شیعری ڕۆمانسی و سوریالیی لەخۆ دەگرێت".
لەهەمان کاتدا کتێبێکی تازەی نووسەر کە کتێبێکی شیعرییە بەناونیشانی "خۆری ژیانم" بڵاودەکاتەوە و لە ڕێوڕەسمەکەدا بە دیاری دەدرێت بە ئامادەبووان؛ هەروەها د.مەغدید سەپان قسە لەسەر کتێبەکە دەکات.
پڕۆفیسۆر د، ئاریانا ئیبراهیم مامۆستای زانکۆیە لە بەشی ڕۆژنامەوانی. خاوەنی 26 کتێبی چاپ کراوە.