هۆكاری ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی جه‌رابلوس و نهێنی شكستی خێرای داعش
رامی عه‌بدوڵره‌حمان: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ پێشیگرتن به خه‌ونی كوردان بووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی جه‌رابلوس و نهێنی شكستی خیرای داعش رایگه‌یاند رۆلی داعش بۆ توركیا ته‌واو بووه و ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌ك بوو بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو سنووری سوریا.
رامی عه‌بدوڵره‌حمان به سكای نیۆزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند به‌رپرسانی داعش زانیویانه كه سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر سنووره‌كانی له باشوور گۆڕاوه، هه‌ربۆیه فه‌رمانیان به هێزه‌كانیان كرد له جه‌رابلوس بكشێنه‌وه، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی هه‌واڵگری توركیا بووه.
عه‌بدوڵره‌حمان پێی وایه ده‌ست هه‌ڵگرتنی داعش له شاری جه‌رابلوس "دوایین ده‌رگای داعشه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه" كه به‌بێ شه‌ڕ له شاره‌كه كشایه‌وه، گوتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شانۆگه‌رییه‌ك بوو بۆ بیانوو هێنانه‌وه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ پێشیگرتن به خه‌ونی كوردان له سنووره‌كانی له باشوور.
سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند له جه‌رابلوس ته‌نیا شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپێكی بچووك له داعش روویدا، كه ره‌تیان كردبووه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌تایبه‌تی بۆ ره‌قه و باب بكشێنه‌وه.
شه‌ڕی جه‌رابلوس و منبج پێكه‌وه به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێت له منبج پاش دوو مانگ شه‌ڕ و پێكدادان 1100 چه‌كداری داعش كوژران، كاتێ كه داعش له شاره‌كه كشایه‌وه، هاوڵاتیانی سڤیل له‌گه‌ڵ خۆی برد و وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌رامبه‌ر هێرشه هه‌واییه‌كان به‌كارهێنا.