وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە

بڕیارە چەند پرسێكی تایبەت بە باردۆخی ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ بكەن

K24 - ھەولێر

لەسەردانێکی چاوەڕواننەكراودا وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی بارودۆخی سووریا و عێراق و شەڕی داعش بکەن.

ئەم سەردانەی موعەلیم دوای ئیدانەکردنی هاتنەناوەوەی هێزەکانی سوپای توركیا دێت بۆ نێو خاکی سووریا لە ناوچەی جەرابلوسی باکووری وڵات.

پەیوەندی نێوان حکوومەتی بەغدای زۆرینە شیعە و دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە ئاستێکی باشدایەو سەدان خۆبەخشی شیعەی عێراقی بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا دەجەنگن.