ئیسرائیل: ئه‌مریكا رۆڵێكی جادۆگهرانه له نێوان دوو هاوپه‌یمانی دژ به یه‌كی خۆی لە شەڕی داعش ده‌گێڕێت
هێرشی توركیا بۆ پێشگرتنه به پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانانی كورد
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆست له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان و رۆڵی ئه‌مریكا له‌م نێوه‌ندەدا نووسیوه ئه‌مریكا رۆڵی جادۆگهرێك ده‌گێڕیت بۆ مانۆردان له نیوان دوو هاوپه‌یمانی دژ به یه‌كی خۆی له شه‌ڕی داعش، كه ئه‌ویش كورد و توركیایه.
رۆژنامه به قه‌ڵه‌می یۆسی مێلمهن، چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناو باكووری سوریا پاش شه‌ش ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی به هۆكارێك بۆ ئاڵۆزتربوونی ره‌وشه‌كه ده‌زانێت و باس له شه‌ڕی جه‌رابلوس ده‌كات كه هیزه‌كانی توركیا و سه‌دان چه‌كداری سوریا كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و توركیا راهێنانیان پێكراوه چونه ناو شاری ستراتیژی جه‌رابلوس له نزیكی رووباری فورات. هێرشی سوپای توركیا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن بۆ ئه‌نقه‌ره كه پشتگیری خۆی بۆ توركیا راگه‌یاندووه.
سوریا له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌رچه‌نده هێرشی سوپای توركیا به پێشڵكردنی سه‌روه‌ری خۆی زانیوه، به‌ڵام پێ ناچێت ئه‌م هێرشه به‌بێ ره‌زامه‌ندی روسیا ئه‌نجام درابێت، كه به حوری پاسه‌وانی رژێمی ئه‌سه‌د ناوی بردووه. ئه‌م كریارهی توركیا ئه‌نجامێكی راسته‌وخۆ و به‌په‌ڵه‌ی ئاشته‌وایی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پوتینه. هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ده‌ربڕیوه.
ئامانجی توركیا به فه‌رمی دژی داعش راگه‌یه‌نراوه كه هێرشی كردووه سه‌ر ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی داعش، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئامانج و زێده‌ڕۆیی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه هه‌یه. به‌تایبه‌تی سنووردار كردنی پێشڕه‌وییه‌كانی جه‌نگاوه‌رانی كورده‌كانی سوریا، كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان و له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكاوه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، جه‌نگاوه‌رانی كورد به پشتگیری ئه‌مریكا شاری منجیان له رێكخراوی داعش ستاند كه زۆر دوور نییه له جرابلوس.
به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هۆشدارییان به كورد دا كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و دوور له سنووره‌كانی توركیا پاشه‌كشه بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێشیگرتنه به دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی یان هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی له سوریا، كه ئه‌نقه‌ره له‌وه ده‌ترسێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كانی توركیاش ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان.
ئێستا ئه‌مریكا رۆڵی جادۆگهرێك له نێوان دوو هاوپه‌یمانی دژی به یه‌كی خۆی له شه‌ری داعش ده‌گێرێت كه ئه‌ویش كورد و توركیایه.
زۆر سه‌خته نییه كه واشنتۆن توركیا هه‌ڵبژێرێت و جارێكی تر خیانه‌ت له كورد بكات.
توركیا سیاسه‌تی خۆی 180 پله گۆریوه، له‌وه‌ته‌ی كه شه‌ری ناوخۆیی له ئاداری 2010 له سوریا ده‌ستیپێكردووه، توركیا داوای رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد و به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی یارمه‌تی داعشیدا. نه‌وت له گرووپی تیرۆریستی ده‌كڕی، رێگه به خه‌ڵك دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان له سنووره‌كانیه‌وه بچنه ناو داعش، ته‌نانه‌ت پڕچه‌كیش ده‌كرد.
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ نه‌ده‌چووه ژێر گوشاری ئه‌مریكا بۆ راگرتنی یارمه‌تییه‌كانی بۆ تیرۆریستان و هاورده‌ردی له‌گه‌ڵیان ده‌كرد، كاتێ كه داعش به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌جوڵایه‌وه و خه‌ڵكی سوریای ده‌كوشت، به‌تایبه‌تی كورده‌كان.
له ئه‌نجامدا ئه‌نقه‌ره خۆی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و هاوپه‌یمانه‌كانی دیته‌وه: ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، سوریا، ئێران ئێران و له‌م دواییه‌دا روسیا و هه‌ڵبه‌ت كورده‌كان، كه له هه‌ر كه‌سێكی تر زیاتر رقیان له ئه‌نقه‌ره‌یه.
سیاسه‌تی توركیا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، بووه ئامانجی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و تیرۆریسته‌كانی داعش، كه شاره‌كانی توركیایان كرده ناوچه‌ی شه‌ڕ.
كاتێ كه كوده‌تای سه‌ربازی شكستی خوارد، ئه‌ردۆغان بڕیاری دا ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت.
له‌گه‌ڵ روسیا و ئیسرائیل ئاشت بووه‌وه، شه‌ڕی دژی داعشی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا باشتر كرد، هه‌وڵیدا جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران كه‌م بكاته‌وه و ئێستا پاش هێرشی بۆ سه‌ر سوریا، زیاتر پێده‌چێت داوای گۆڕینی رژێم له سوریا نه‌كات.
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌رسوڕهێنه‌ری توركیا زووتر چاره‌نووسی داعش ده‌ستنیشان ده‌كات، كه خاكێكی زۆر له شه‌ڕه‌كانی له سوریا و عێراق له ده‌ستداوه. سوپای عێراق هیواداره له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق بگرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده داعش له‌سه‌ر لێواری لهناچوونه، به‌ڵام هێرشی توركیا له‌وانه‌یه ببیته هۆی درێژتربوونی شه‌ڕی سوریا، كه ئاڵۆزییه‌كی جیهانی، ناوچه‌یی هه‌یه، سه‌رباری شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی لۆكالی.