کەشناسیی عێراق پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

کەشوهەوا
کەشوهەوا

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەکە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساڵ و ڕێژەیەکی کەمی خۆڵبارینی دەبێت، بە گشتیی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان مامناوەند دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور عێراق بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە.

هەروەها سێشەممە و چوارشەممە بە شێوەیەکی گشتیی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان مامناوەند دەبێت و لە شارەکانی عێراق پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە، دەستەکە پێشبینی دەکات، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان مامناوەند بێت و چەند پەڵە هەورێک هەبێت. بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە گشتی، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی گەرمای چوارشەممە.

Fly Erbil Advertisment